سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانیی لێ كەوتەوە

سلێمانی.. ڕووداوێکی هاتوچۆ سێ قوربانیی لێ كەوتەوە
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر لە نێوان شارەدێی وارما و سلێمانی، گیان لەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی دوو كەسی دیکەی لێ كەوتەوە.

سیروان عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی شارۆچكەی وارماوە، رایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 20/7/2020، لە نێوان شارەدێی وارما و سلێمانی دوو ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر لە جۆرەكانی گەڵابە و تانكەر پێكیان داداوە."

گوتیشی: "بەداخەوە بەهۆی ئەو رووداوەوە شۆفێری گەڵابەكە گیانی لەدەست داوە و شۆفێر و سەرنشینی تانكەرەكەش بریندار بوون."












باسنیوز



Top