وەزارەتی ناوخۆ چۆنیەتیی خۆبەدەستەوەدانی دالیا مەحموود موسلیمی ئاشكرا كرد

وەزارەتی ناوخۆ چۆنیەتیی خۆبەدەستەوەدانی دالیا مەحموود موسلیمی ئاشكرا كرد
وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لە ڕادەستكردنەوەی دالیا مەحموود موسلیم بە توركیا دەكەن و چۆنیەتیی خۆبەدەستەوەدانی ئەو كچەی ئاشكرا كرد.

لە ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی ناوخۆ ، ئاماژە بەوە دراوە: ”دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی (دالیا مەحموود موسلیم) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە. بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە، بەڵکوو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە“.

ئەوەش ئاشكرا كراوە: ”دالیا مەحموود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت، لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی (سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان) کە لە ڕیزەکانی یەپەگە بووە، پەیوەندیی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن“.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی كردووەتەوە كە سەلام رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی گەڕاوەتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحموود ساڵح بۆ پەیوەندیکردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ چۆتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا كردووە. بۆیە ”هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە“.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی كردووەتەوە: ”ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە؟“.

دووپاتیش كراوەتەوە: ”دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی“.

ئەمەش دەقی ڕوونكردنەوەكەیە:



ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە.

دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایا کەسێک بە ناوی ( دالیا مەحمود موسلیم ) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە . بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگادار بکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە .

دالیا مەحمود موسلیم ناسراو بە (ڤیان شەڕڤان) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی یەپەژە دەهێنێت لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی ( سەلام رەمەزان محەمەد ناسراو بە تولهەلدان ) کە لە ڕیزەکانی یەپەگەوە بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروست دەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن. رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحمود ساڵح بۆ پەیوەندی کردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.



ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بە خشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی رووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش ،هیچ کاریگەرییەکی نابێت لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی .





وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان

2020/7/20






باسنیوز
Top