شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر

شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر


بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر و لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 2020.7.20 شاندێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتە ھەولێر و بڕیارە کەمێکی دیکە لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵا لەگەڵ شاندی وەزارەتی پێشمەرگە کۆ ببنەوە".

لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان راگەیاند: "شاندەکەی وەزارەتی بەرگریی عێراق، گەیشتوونەتە ھەولێر و کەمیکێ دیکە دەست بە کۆبوونەوەکە دەکەین".

گفتگۆکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق درێژەپێدەری گفتگۆکانی پێشوون کە لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و گەڕانەوەی پێشمەرگە و خاڵێ پشکنینی ھاوبەش چەند پرسێکی دیکە گفتوگو دەکەن.






باسنيوز
Top