نێچیرڤان بارزانی هیوای سەلامەتی بۆ میری کوەیت دەخوازێت
دوێنێ شەممە 18-7-2020 میدیای فەرمی کوەیت بڵاویکردەوە کە شێخ سەباح ـی تەمەن 91 ساڵان بۆ "پشکنینی پزیشکی" رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. شێخ عەلی جەڕاح ئەلسەباح، وەزیری ئەمیری دیوانی کوەیت بە ئاژانسی کونای وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەمڕۆ نەشتەرگەرییەکی "سەرکەوتووی بۆ ئەنجامدراوە".
ئەمڕۆ یەکشەممەش لە نامەیەکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان "هیوای تەندروستییەکی باش و تەمەنی درێژی بۆ میری کوەیت و بەردەوامیی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ گەل و وڵاتەکەی خواستووە".
دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له نامه‌يه‌كدا بۆ ميرى كوێت خاوه‌نشكۆ شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح، به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رييه‌ى بۆ جه‌نابيان ئه‌نجام درابوو، خۆشحاڵيى خۆى ده‌ربڕى و پيرۆزبايى لێ‌كرد، له خواى مه‌زنيش هيواى سه‌لامه‌تى و چاكبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى بۆ خواست.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 19/7/2020 له نامه‌كه‌يدا هه‌روه‌ها هيواى ته‌ندورستييه‌كى باش و ته‌مه‌نى درێژى بۆ خاوه‌نشكۆ ميرى كوێت و به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانى بۆ گه‌ل و ده‌وڵه‌تى كوێت له سايه‌ى جه‌نابياندا خواست.
رووداو
