مه‌سرور بارزانی و جه‌واد زه‌ریف پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران تاوتوێ ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به یاوه‌ری شاندێك له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و له لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌فین دزه‌یی پێشوازی لێكرا.
دوای مه‌راسیمی پێشوازی، جه‌واد زه‌ریف له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا. دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، هه‌ردوولا له كۆنفرانسێكی میدیاییدا جه‌ختیان له پێشخستنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی له رابردوودا بیرهێنایه‌وه و له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران دووپاتی له په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران كرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆرۆناش نه‌یتوانی ده‌رگامان به رووی یه‌كدیدا دابخات.
دواتر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی پیرمامی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی كۆببێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران له به‌غدا و سه‌ركونسوڵه‌كانی ئێران له هه‌ولێر و سلێمانی ئاماده‌بوون. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌بوون.
K24
