تووشبوویه‌کی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ چه‌مچه‌ماڵ گیانی لەدەستدا

تووشبوویه‌کی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌ چه‌مچه‌ماڵ گیانی لەدەستدا
دکتۆر فەرهاد محەمەد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەك، کە پیاوێكی تەمەن 64 ساڵە و دانیشتووی قەزای دوزە، به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

گوتیشی: ئێستا بەشێکی زۆر لەو نەخۆشانەی کە لە سەنتەر و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە چەمچەماڵ خه‌وێنراون، دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی سنووری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵن.












K24
Top