محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێدەکرێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆک مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
رووداو