وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی بۆ خەرجییەکان دەرکرد

وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی بۆ خەرجییەکان دەرکرد
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی ژمارە 14ی ساڵی 2020ی بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو رێنماییەی وەزارەتی دارایی کە تایبەتە بە کەمکردنەوەی خەرجییەکان و بڕیاردراوە بە کەمکردنەوەی بودجەی بەکاربردن بۆ کەمترین ئاست و خەرجکردنی لە 50%ی پێشینەی مانگانە بۆ دامودەزگا و وەزارەتەکان.

هەروەها بڕیاردراوە بە خەرجکردنی 80%ی پێشینەی مانگانەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، لیوای نەوت و گاز 65%ی پێشینەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێ.

لەو ڕێنماییەدا بڕیاردراوە بە خەرجکردنی 75%ی پێشینەی مانگانە بۆ چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی وەکو پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، کارەبا، ڕێگاوبان، تەندروستی و شارەوانییەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە حاڵی زیادکردن و دەستکاریکردنی پێشینەکان ئەوە دەسەڵات لای وەزارەتی داراییە.

هەر لەو ڕێنماییەدا بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی بودجەی وەبەرهێنان و پڕۆژەی وەزارەتەکان، هەروەها بڕیاری ڕاگرتنی هەموو خەرجییەکی راستەوخۆی وەزارتەکان دراوە لەسەر داهاتی خۆیان.













باسنيوز




Top