کارەبای سلێمانی ئاگادارییەکی لەبارەی بەستانی پێوەری زیرەک بڵاو کردەوە
کارەبای سلێمانی رایگەیاندووە: ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەکی (رزگاری) نزیک مزگەوتی حاجی محمدی کۆڵەک فیدەری(٥٥)، سبەینێ یەکشەممه 20/7/2020، پێوهری زیرهكی كارهبایان بۆ دهبهسترێت.
روونیشکراوەتەو، کە سبەی له كاتژمێر 7ی بهیانی بۆ 12ى نیوهڕۆ كارهبای نیشتمانی و مۆلیدهیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت کار بکەن، ئهوهش له پێناو سهلامهتی گیانی تیمهكانی كارهبا و هاووڵاتییان خۆیان.
هەروەها کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەستنی پێوەرەکە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەک لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەکەی لەسەر حکوومەتە.
هەروەها هاووڵاتییان ئاگاداریش دەکرێنەوە کە لە پێناو پاراستنی ئامێرە کارەباییەکان ئێوارە پێش لێدانەوەی کارەبا پۆ یەکەمجار هەموو ئامێرە کارەباییەکانیان بکوژێننەوە و دواتر لەدوای یەک هەڵیان بکەنەوە.
باسنيوز
