له ڕانیە کەسێک بە تۆمەتی دزی دەستگیر کرا
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە بەرواری 18/7/2020، هاووڵاتییه‌کی شاری ڕانیە سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد کە دزی لە ماڵەکەی کراوە، بۆ ئەو مەبەستە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێک خرا و بڕیاری دادوەر سەبارەت بە دۆزینەوە و دەستگیرکردنی بکەری تاوانەکە بەدەست هات".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دوای کەمتر لە سێ کاتژمێر بەسەر تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەکە و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، لەلایەن هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، بکەری تاوانەکە بەناوی (ز، ا)ى تەمەن 21 ساڵ لە ڕەگەزی نێر دەستگیر کرا".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، لە بەردەمی پۆلیس و دادگا، دانی بە تاوانەکەیدا نا، کە لەکاتی ڕۆژدا بە نهێنی چووه‌تە ماڵی سکاڵاکار و مۆبایل و کەلوپەلی دیكه‌ى دزیوه.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی، تۆمەتباری ناوبراو ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
باسنيوز
