بەڕێوەبەری نوێی ناحیەی عەنكاوە هەڵبژێردرا
لەمبارەیەوە سامان ستار، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێردا یەكێك لە تەوەرەكان دەنگدان بوو بە (رامی نووری عودیش) کە وەک بەڕێوەبەری نۆیی ناحیەی عەنكاوە هەڵبژێردرا.
گوتیشی: "لە كۆی 27 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كە بەشداری کۆبوونەوەکە بوون، 24 ئەندام دەنگیان بە بەڕێوبەری نوێی عەنكاوە دا".
باسنیوز
