وه‌زاره‌تی كاره‌با: سبەی به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە هێڵی 132 كەی ڤی دادەنرێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19/7/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لەژێر چاودێریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەئامادەبوونی ئەندازیار كەمال محه‌مه‌د ساڵح، وەزیری كارەبا و د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، كاتژمێر 10ى سه‌رله‌به‌یانیی سبه‌ى دووشه‌ممه 20/7/2020، لە مەراسیمێكدا له هه‌ولێر، بەردی بناغەی پرۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە هێڵی 132 كەی ڤی دادەنرێت".
باس له‌وه‌ش كراوه: "ئه‌م پرۆژه‌یه بە سەرپەرشتیی وەزارەتی كارەبا و له‌لایه‌ن كۆمپانیای دڵسۆز لە ماوەی 60 ڕۆژدا ئه‌نجام دەدرێت و ڕۆڵی دەبێت لە كارپێكردنی وێستگەی 132 كەی ڤیی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و ڕێكخستنی كارەبا لە تەواوی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی هەولێر".
باسنيوز
