وەزارەتی تەندروستی: چاودێری و دەرمانی تووشبوانی کۆرۆنا ئاسانتر و خێراتر بووە
ڕاگەیاند: "لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی نەخۆشییەک بە واتای ئەوە دێت کە جێگەی چارەسەر و چاودێری بۆ نەخۆشەکان نەبێت و نەخۆشەکان لەسەر شەقامەکان بکەون و بمرن کە خۆشبەختانە ئەوە لە ھەرێمی کوردستان ڕووی نەداوە و تا ئێستا توانیومانە چاودێری و چارەسەر پێشکەش بە تەواوی ئەو ھاووڵاتییانە بکەین کە تووشی پەتای کۆرۆنا بوون".
گوتیشی: "ئەوانەی بە شێوەی سووک پەتاکەیان گرتووە، یان نیشانەکانیان تێدا دەرنەکەوتووە، لە ماڵی خۆیان کەرەنتینە دەکرێن و لەلایەن تیمەکانی تەندروتیشەوە چاودێری دەکرێن".
باسی لەوەش کرد: "کاری چاودێری و پێشکەشکردنی تەندروستی بە تووشبوانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ئێستا ئاسانتر و خێراتر بووە، بەتایبەت کە کۆمەڵێک پێویستی و ئامێر و ھۆکاری چارەسەری پەتاکەمان گەیشتووەتە دەست."
باسنیوز
