تەرمی شەش کۆچبەری دیکە لە دەریاچەی وان دۆزرایەوە
تیمەکانی فریاگوزاریی دەریاوانی لە دەریاچەی وان بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئەو کۆچبەرانەی لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە 27ی حوزەیرانی رابردوودا لە ئاوی دەریاچەکەدا خنکان.
رۆژی شەممە 18ی تەمموزی 2020 لای نیوەڕۆ تەرمی سێ کۆچبەری دیکەیان لە دەریاچەی وان دەرهێنا. هەر ئێوارەی هەمان رۆژ شەش تەرمی دیکەش دۆزرانەوە، بەمەش ژمارەی ئەو تەرمانەی تاوەکو ئێستا دۆزراونەتەوە گەیشتە 54 تەرم.
هێشتا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرانەکراون کە بە رێگەی نایاسایی سنووریان بەزاندووە و دوای گەیشتنە پارێزگای وانی باکووری کوردستان هەوڵیانداوە بە قاچاخ لە دەریاچەی وانەوە خۆیان بگەیێننە ناوچەکانی دیکەی باکووری کوردستان و تورکیا.
لە چەند رۆژی رابردوودا لە قووڵایی 106.5 مەتر بەلەمە ژێرئاوکەوتووەکە لە دەریاچەی وان دۆزرایەوە. پەیوەست بەو رووداوە تاوەکو ئێستا پێنج کەس خراونەتە زیندانەوە، دوو کەس دەستبەسەرکراون، سێ کەس بە مەرج و چوار کەسی دیکەش دوای وەرگرتنی گوتەکانیان ئازادکراون.
رووداو
