گەنجێك لە هاوینە هەواری بێخاڵ كوژرا

گەنجێك لە هاوینە هەواری بێخاڵ كوژرا
بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی كوڕە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی خەلیفان، لە هاوینەهەواری بێخاڵ كوژراو، چەند كەسێكیش دەستگیر كران.

لەمبارەیەوە موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، رايگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 18/7/2020، بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە كوڕە گەنجێكی دانیشتووی ناحیەی خەلیفان سەربە قەزای سۆران، بەناوی (ئ-غ) لە سەیرانگەی بێخاڵ كوژرا ‌و تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی كرا".

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، گوتیشی: "دوای رووداوەكە دەست بەجێ‌ لەلایەن هێزەكانی ئاسایش سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە و لە زانیاری زیاتر ئاگادارتان دەكەینەوە".














باسنيوز


Top