دوو كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ بریندار بوون

دوو كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ بریندار بوون
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، دوو كه‌س به‌هۆى ڕووداوێكى هاتوچۆوه‌ بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18/7/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "کەمێک پێش ئێستا ڕووداوێکی ھاتوچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا و بارھەڵگرێک لە جۆری مان لەسەر ڕێگای حاجیاوا - سەروچاوە ڕووى دا".

هاتوچۆى ڕاپه‌ڕین ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، لە ئەنجامى ڕووداوه‌كه‌دا شۆفێر و سەرنشینێکی تۆیۆتا کۆرۆلاکە بریندار بوون.














باسنيوز



Top