سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆ دەبێتەوە
لەمبارەیەوە خانزاد مام وسوو دەزەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی، ڕايگەیاند: "سبەی یەكشەممە 19-7-2020 ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر كۆبونەوەی ژمارە 79 ئاسایی خۆی بەڕێوە دەبات و تێیدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت".
گوتیشی: "بڕیار لە كۆبوونەوەی سبەینێدا دەنگ بە دیاریکردنی بەڕێوبەری نوێ ناحیەی عەنكاوە (رامی نووری عودیش) بدرێت و هاوکات سوێندخواردنی كاندید ڕەوا یاسین سەعید، بەڕێوە دەچێت کە لە شوێنی ژینۆ محەمەد لە فراكسیۆنی یەكێتی دادەنرێت كە لە كۆبوونەوەی ژمارە 78ی ئەنجوومەنی پارێزگادا دەست لەكاركێشانەوەی پەسەند كرابوو."
باسنيوز
