سبەی هاوكاریی رێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى ده‌گاتە هه‌رێمی كوردستان
د.محه‌مه‌د قادر خۆشناو گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به (باس‌نیوز)ى راگه‌یاند "له چوارچێوه‌ى ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه ده‌كرێن، بڕیاره سبه‌ى بڕێكی دیكه‌ى كه‌لوپه‌ل و پێداویستیی پزیشكى كه له‌لایه‌ن رێكخراوى ته‌ندروستیى جیهانییه‌وه ره‌وانه كراوه، بگاته هه‌رێمى كوردستان".
هەروەها رایگه‌یاند "پێداویستییه‌كانی بریتیین لە چه‌ندین كه‌لوپه‌لى خۆپارێزى پزیشكى و كیتى پشكنین، كه بۆ ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستاى هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری باشى ده‌بێت له‌سه‌ر رێكاره‌كانى خۆپارێزی و چا‌ره‌سه‌ركردنى تووشبووانى په‌تاى كۆرۆنا".
سه‌باره‌ت به دۆخى تووشبووان و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ى تووشى په‌تاكه بوون، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى بەوەش كرد كە زۆربه‌ى تووشبووان بارى ته‌ندروستییان جێگیره و به‌شێكى كه‌م نه‌بێت بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره و پێویستیان به چاودێرى چڕ هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌ى تووشبووان له ئاستێكى خراپ‌دا جێگیر بووه و به‌رده‌وام رۆژانه نزیكه‌ى 300 كه‌س تووشى په‌تاكه ده‌بن.
باسنيو
