سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كرد

سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا كرد


ئەمڕۆ هەینی 17/7/2020، سەرۆک مه‌سعود بارزانی پێشوازی لە ژان ئێڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کرد.

لە دیدارێکی دۆستانەدا باس لە پەیوەندییەکانی فەڕەنسا و عێراق و هەرێمی کوردستان و دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و جموجۆلەکانی داعش و ئەو قەیرانانەی بە هۆی پەتای کۆڕۆناوە ڕوویان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە، کرا.

هەروەها پشتیوانییە هەمیشەییەکانی فەڕەنسا لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی گرنگی فەڕەنسا لە بەرەنگار بوونەوەی داعش و پەیوەندیی هەرێمى كوردستان بە حکوومەتی فیدراڵ تەوەرێکی دیكه‌ى دیدارەکە بوون.

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی هەرێمی کوردستان و بینینەوەی سەرۆک بارزانی دەربڕی.




باسنيوز
Top