قایمقامی سۆران : له كۆى 83 پشكنینى تایبه‌ت به په‌تاى كۆرۆنا له سۆران، ده‌ركه‌وت 26 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوونه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17/7/2020، كرمانج عزه‌ت ده‌رگه‌ڵه‌یی، قایمقامی سۆران له پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه، له 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، 83 پشكنین كراوه، 26 له‌و پشكنینانه ده‌ركه‌وتووه تووشى كۆرۆنا بوونه.
باسى له‌وه‌ش كردووه، له‌و 26 كه‌سه‌ى تووشى كۆرۆنا بوونه، 13یان له ڕوانزدن و 13كه‌ى دیكه‌ش له سۆرانن له گه‌ڕه‌كه‌كانى دیانا، زانیارى، ئه‌یلوول، ئازادى، شۆڕش و دوو كه‌سیش له خه‌لیفان.
باس‌نیوز
