په‌رله‌مانتارێك: پاكسازی له لیستى ناوى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى ده‌ستى پێكردووه
ئه‌ندامێكى لێژنه‌ى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى په‌رله‌مان رایگه‌یاند لێژنه‌یه‌كى باڵا پێكهێندراوه بۆ ئه‌نجامدانى پاكسازی له لیستى ناوى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى, چونكه خه‌ڵكێكى ناشایسته سودمه‌ندبوون.
سه‌وسه‌ن گه‌ردى، سه‌رۆكى لێژنه‌ى شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانیانى سیاسى لە په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى جێبه‌جێكردنى یاسای چاكسازیى، لیژنه‌یه‌كى باڵا له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان پێكهێندراوه به ئامانجى ئه‌نجامدانى پاكسازیى له لیستى ناوى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى شه‌هید یان زیندانى سیاسى راسته‌قینه‌ن مافى خۆیان پێبدرێت و ئه‌وانه‌یشى كه شایسته نین ناوه‌كانیان بسڕدرێته‌وه".
راشیگه‌یاند: "لیژنه‌كه ده‌ستى به كار كردووه و چاو به یه‌كه به یه‌كه‌ى فایلى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسى داده‌خشێنن و ئه‌گه‌ر پێویست بێ سه‌ردانى مه‌یدانیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى بۆیان روون بێته‌وه كێ به‌ڕاستى شایسته‌ى ماف و ئیمتیازه، ئێمه‌ش هه‌ماهه‌نگى به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه هه‌یه و چاودێرى كاره‌كانیان ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ى به ئه‌وه‌ش كرد" ئێستا لیستى ناوى زیندانیانى سیاسى ئاماده‌یه كه خۆى له 18 هه‌زار كه‌سدا ده‌بینێته‌وه و چاوه‌ڕێن مووچه‌یان بۆ ببڕدرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى پاكسازیى له لیستى ناوى شه‌هیدان و زیندانیانى سیاسی كاره‌كانى ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوه، چونكه خه‌ڵكانێكى ناشایسته سوودمه‌ندبوونە و ئه‌وانه‌شى كه زیندانى سیاسى راسته‌قینه‌ن هه‌ر چاوه‌ڕێن".
باسنيوز
