هه‌ڵمه‌تی بڕینی سه‌رپێچییه‌كانی سه‌ر تۆڕی ئاوی نیشتیمانی ده‌ستپێ ده‌كات
له‌م باره‌یه‌وه نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ھەولێر دەڵێت: ھەڵمەتەکە فراوانەوە ھەرکەسێك سەرپێچی کردبێت، سزادەدرێت و بە بڕینی ئەو سەرپێچیانەش رێژەی پێدانی ئاو بە ھاوڵاتیان زیاد دەکات.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، کەم ئاوی لە ھەندێ گەڕەکی ھەولێر بەھۆی ئەو سەرپێچیانەوەییە کە کراوەتە سەر تۆڕی ئاو، لەم ھەڵمەتەدا كۆتایی به سەرجەم ئەو سەرپێچیانە ده‌هێنن.
هاوكات ئاری كاكه، بەڕێوبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێریش دەڵێت: ئەو سەرپێچیانەى کە کراوەتە سەر تۆڕی گشتی ئاو کێشەی کەمی ئاوی دروست کردووە، و دروستکردنی باخچەیەکی زۆر لە بەشێك لە گەڕەکەکان بووه‌تە ھۆکارێك بۆ بەھەدەردانی ئاوی نیشتمانی.
لە 23 تا 25 ئه‌م مانگه ھەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی ئاوی نیشتمانی لە لایەن پارێزگاری ھەولێرەوە دەستپێدەکات، بە ئامانجی ئەوەی سەرجەم ئەو سەرپێچیانەى ئەنجامدراوە لاببرێن، ھەر کەس و لایەنێکيش لە ماوەیە دیاریکراودا ئەو سەرپێچیانە لانه‌بات، بە پێی یاسا سزا دەدرێت و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.
K24
