بنکەیەکی هێزەکانی رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج

بنکەیەکی هێزەکانی رووسیا لە رۆژئاوای کوردستان کرایە ئامانج
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی سەربازیی سوپای رووسیای لە شارۆچکەی دێربێسیی رۆژئاوای کوردستان کردەئامانج، سێ سەربازی رووسیا و دوو ئەندامی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان برینداربوونە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان لە رۆژئاوای کوردستان، لەو هێرشەدا سەربازێکی سوپای سوریاش برینداربووە.

ئەو بنکە سەربازییەی سوپای رووسیا کە کراوەتە ئامانج دەکەوێتە سەر رێگەی شارۆچکەی دێربێسی و حەسەکە. بریندارەکان گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. برینی سێ سەربازە رووسییەکەش سووکە.

تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک خاوەندارێتیی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی رانەگەیاندووە. هێزەکانی رووسیا و لایەنی پەیوەندیداریش لە رۆژئاوای کوردستان هیچ لێدوانێکیان لەبارەی رووداوەکە نەداوە.








رووداو
Top