لە دهۆک 15 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە
حهمزه رهزیكى، گوتەبێژی تەندروستی دهۆک لە لێدوانێکیدا گوتی: "ئەمڕۆ سێشەممە 16ی 7ی 2020، 15 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە تەواوی چاکبوونەوە و نێردرانەوە ماڵەوە".
ئەوەشی خستە روو، تاکو ئێستا 231 کەس لەسەرتاسەری پارێزگای دهۆک لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تەنها 76 تووشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون و چارەسەر وەردەگرن.
باسنيوز
