لە هەولێر دوو كەسی دیکە بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا

لە هەولێر دوو كەسی دیکە بە پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەست دا
گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر ڕای گەیاند ئاماری تووشبوان لە نەخۆشخانەكانی هەولێر ڕوو لە هەڵكشان و ئەمڕۆ دوو کەسی دیکە لە تووشبوان گیانیان لەدەست داوە و 35 كەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

لەمبارەوە د. بژار مووسا، گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕايگەیاند: "ئاماری تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری هەولێر ڕوو لە هەڵكشانە و ڕۆژانە لە گشت شار و شارۆچەكان هاووڵاتیان تووشی ڤایرۆسی كۆرونا دەبن".

گوتیشی: "هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دوو هاووڵاتی كە هەڵگری کۆرۆنا بوون، گیانیان لە دەست داوە کە یەكیان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری و ئەوەی تریشیان لە نەخۆشخانەی كۆرماریی شاری هەولێر بووە".

گوتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی هەولێر ڕاشی گەیاند: "دۆخەكە مەترسیدارە و ئێستا 35 كەس لە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕ دان و پێویستە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن و خۆیان بپارێزن".













باسنيوز







Top