بەرپرسێكی سۆسیالیست: مەترسی هەیە هێزە عێراقییەكان تا بانی مەقام بڕۆن و بازگە دابنێن
رهسوڵ ڕەئووف، بهرپرسی مهڵبهندی كەركووكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، ئەو دێیانەی لە پێش ٢٠٠٣ بەدەست عێراقەوە بوون و لەو كاتەوە هێزەكانی پێشمەرگەی لێ جێگیر كراوە، ئێستا هێزەكانی عێراق دەیانەوێت بچنە نێویانەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئەو هێزە عێراقییەی هاتوون، ”بە شەڕ نەهاتوونەتە ناوچەكە، بەڵكوو بە ڕێككەوتن هاتوون، لایەنێك بە ڕێككەوتن هێناونی، مەترسیش دەكرێت تا بانی مەقان بڕۆن و بازگە دابنێن“.
بەرپرسەكەی سۆسیالیس نەیشاردەوە كە هێنانی ئەم هێزە بۆ سنوورەكە مەترسیدارە و ”ئێمە دەمانویست پێشمەرگە بچنەوە ناوچە كوردستانییەكان، كەچی حەشدی شەعبییان هێنایە سەرمان، ئەمە بە دوورمەودا مەترسی لەسەر هەرێمی كوردستان دروست دەكات“.
دووپاتیشی كردەوە كە ناكرێت هێزە سیاسییەكان بە ناوی خۆیانەوە ڕێككەوتنێكی لەم شێوەیە بكەن و ”دهبێت پێشمهرگه قسه بكات نهك چهكداری حزب، كاتێك باس لهوه دهكرێت لایهنێك رێككهوتنی كردووه، ئهی جێگری سهرۆكی حكوومهت و وهزیری پێشمهرگه بۆچی لەم بابەتە بێدەنگن؟ ئەوان دەبێت قسە بكەن“.
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی تەمووزی ٢٠٢٠، مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەكەی حەفتای پێشمەرگە رای گەیاند كە ئەو ئاگاداری ئەو ڕێككەوتنە نەبووە كە لە نێوان دژە تیرۆری یەكێتی و هێزەكانی عێراقدا كراوە.
پێشتر سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو كە بەبێ ئاگاداریی وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دژە تیرۆری سلێمانی لەگەڵ هێزەكانی عێراق ڕێككەوتووە و هەر خۆیشی بەرپرسیارێتییەكە لە ئەستۆ دەگرێت.
هەر لەمبارەیەوە دوێنێ چوارشەممە ١٥ی تەمووزی ٢٠٢٠، ئەكرەم ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان رايگەیاند، ئەو هێزەی هاتوون لە هەندێك شوێندا هێڵی ٣٦یان بڕیوە و نیازی جێگیربوونیان هەیە، لە كاتێكدا لە ساڵی ١٩٩١ەوە تا ئێستا، هیچ هێزێكی عێراقی نەیتوانیوە لە دیوی باكووری ئەو هێڵە نیشتەجێ ببێت.
باسينوز
