له سلێمانى باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤەوە دەستگیر كران
ئهمڕۆ پێنجشهممه 16/7/2020، بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران، دوای لێكۆڵینەوە و گەڕان و بەدواداچوون، توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن، كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە".
پۆلیسى سلێمانى زانیاری لهبارهى تۆمهتباران بڵاو كردووهتهوه و ئاماژهى بهوه داوه، بە فەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای تایبەت بە بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕِاگیراون، تۆمەتبارانیش لە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە.
تۆمهتبارانیش ئهو كهسانه بوون:
(أ، ی، ع) لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی .
(ه، ع، س) لەدایكبووی 1986، كوردی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ع، أ، م) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(م، أ، ح) لەدایكبووی 2000، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ی، س، م) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(أ، ح، ز) لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
(ه، ی، ت)لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری بەغدا.
(ع، ع، ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتووی شاری سلێمانی.
باسنيوز
