وەزارەتی تەندروستی رێژەی توشبوانی كۆرۆنای بەپێی شارەكانی هەرێم راگەیاند

 وەزارەتی تەندروستی رێژەی توشبوانی كۆرۆنای بەپێی شارەكانی هەرێم راگەیاند

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە پەیی چارتێكدا رێژەی توشبوانی كۆرۆنای بەپێی شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو پەی چارتە، ڕێژەی توشبوانی سلێمانی زۆرترین رێژەی توشبوانی كۆرۆنای تێدایە كە 51.4% ەو بەدوایدا هەولێر دێت كە 23.3% توشبوانی پەتاكەی لەخۆگرتوە و هەرچی ئیدارەی گەرمیانە بە رێژەی 17.3% توشبوی كۆرۆنای تێدایە.

ئەوەشخراوەتەرو كە پارێزگای هەڵەبجە رێژەی 3.1٪ی پەتاكەی لەخۆگرتوە و بەگوێرەی نەخشەكەش كەمترین رێژەی توشبوان لە دهۆكە كە 3.0% كۆی توشبوانی هەرێمە.

لە هەرێمی کوردستان 10 هەزار و 114 کەس توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش پێنج هەزار و 482 کەس چاکبونەتەوە و 372 کەسیش گیانیان لەدەستداوە









خەندان
Top