وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و سكاڵا قوتابیان و پەروەردەکاران ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی پەروەردە بۆ وەرگرتنی پێشنیار و سكاڵا قوتابیان و پەروەردەکاران ئاگادار دەکاتەوە
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی وەرگرتنی هەر پێشنیار و سكاڵایەك و بەدواچوون و چارەسەركردنی هەر گرفتێک کە هەبێت، چەند ژمارە موبایلێكی بۆ قوتابیان و خوێندکاران و پەروەردەکاران بڵاو كردەوە.

وەزارەتی پەروەردەلەمبارەوە بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ئاشکرای کردووە، ژووری ئەلكترۆنی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێی گرووپی (ڤایبەر)ی تایبەتی خۆیانەوە چوار ژمارە موبایلیان بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە هەر هاووڵاتییەك یان پەروەردەكاران سكاڵا و پێشنیارێكی هەیە بۆ وەزارەتی پەروەردە، دەتوانن لەرێگەی نامەی ڤایبەر یان واتس ئاپەوە پەیوەندی بەژووری ئەلكترۆنی وەزارەتەوە بكەن".

لەو ئاگادارییەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئەو پێشنیار و سکاڵایانە دواتر دەچێتە بەردەم وەزیری پەروەردە و بەدواداچوون بۆ سكاڵاكان و كاریش لەسەر پێشنیارەكانتان دەكرێت.









باسنيوز
Top