بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا بگاتە بەغدا و هەرێمی كوردستان

بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا بگاتە بەغدا و هەرێمی كوردستان
وابڕیارە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا بگاتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق و سەرۆكوەزیران و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی عێراق کۆببێتەوە و دواتریش بێتە هەرێمی كوردستان.

بەگوێرەی كارنامەی سەردانەكە كە وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندوە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ژان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فرەنسا بگاتە بەغدا.

لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە

لە سەردانەكەدا وەزیری دەرەوەی فرەنسا لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و جینین پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق کۆدەبێتەوە.

بڕیارە لە سەردانەكەی، وەزیری دەرەوەی فرەنسادا، هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان پاریس و بەغدا تاوتوێبكرێت و چۆنیەتی گەشەپێدان و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردو وڵات باس بكرێت.

هەر بەگوێرەی میدیاكانی عێراق، دوای كۆتاییهاتنی كۆبونەوەكانی، لۆدریان سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و چەند كەسایەتییەكی سیاسی كورد كۆدەبێتەوە.






خەندان
Top