له‌ ڕاپه‌ڕین 29 تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا چاک بوونەوە

له‌ ڕاپه‌ڕین 29 تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا چاک بوونەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ڕاپه‌ڕین 29 تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا چاک بوونەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستیی ڕاپه‌ڕین ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 15/72020، له‌ ڕاپه‌ڕین 29 تووشبووی دیكه‌ى کۆرۆنا چاک بوونەوە، بەمەش کۆی ژمارەی هاووڵاتییانی چاکبووەوە له‌ ڕاپه‌ڕین گه‌یشته‌ 99 کەس".

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "هاووڵاتییانی سنوورەکەمان دڵنیا دەکەینه‌وه‌، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ پاراستنیان و داوایان لێ دەکەین خۆیان و ماڵ و منداڵیان بپارێزن، هه‌روه‌ها پابەندی ڕێنوێنییه‌ تەندروستییەکان بن و بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە هاوكارمان بن".









باسنيوز
Top