فڕۆکەیەکی تورکیا لە شارێکی کوردستان کەوتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی تورکیا لە شارێکی کوردستان کەوتە خوارەوە


فڕۆکەیەکی تورکیا لە شاری وان لە باکووری کوردستان کەوتە خوارەوە و سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16-7-2020، سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاندووە فڕۆکەکە لە جۆری هۆت بووە و فڕۆکەیەکی چاودێری بوو، لە بەرزیی 670 مەتر، لە ئاسمانی وان کەوتووەتە خوارەوە.

فڕۆکەکە، کە کاتژمێر 10:45 خولەکی شەوی چوارشەممە (دوێنێ) کەوتە خوارەوە، حەوت سەرنشینی هەڵگرتبوو، کە هەموویان کارمەندی ئەمنی بوون و گیانیان لەدەست داوە.








باسنيوز
Top