موسڵ؛ سێ رۆژ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پارێزگای نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبوری بڕیاریداوه، له رۆژانی پێنجشه‌ممه، هه‌ینی، شه‌ممه قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ جێبه‌جێ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت رێگەی لە مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگیرێت.
ئه‌و بڕیاره پاڵپشته به بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئه‌و بڕیاره پاڵپشته به بڕیاری شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
پێشتریش لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی عێراق بڕیاریدابو، بۆ گرتنه‌به‌ری رێكار و رێوشوێنی پێویست به‌خۆپارێزی، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، پشوی فه‌رمانبه‌ران، ده‌سه‌ڵات بدرێته شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگاكان.
خەەندان
