بۆ ڕاییکردنی چەند مامەڵەیەک ئاگاداری هاووڵاتییان دەکرێتەوە
دانا شەريف، سەرۆكى فەرمانگەى كارتى نيشتيمانى مەسیف سەلاحەدین، ڕايگەیاند: "دەرکردنی کارتی نیشتمانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگیراوە، مامەڵەی کارتی نیشتمانی پەنجەمۆر و گلێنەی چاوی دەوێت، لەگەڵ وێنەی کەسەکە، هەموو ئەمانەش قەرەباڵغی و بەریەککەوتن دروست دەکات، ئەگەر هاووڵاتییەک تووشبووبێ، یان هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ئەوە مەترسیدارە و خەڵکی زۆر تووش دەبن".
ڕوونیشیکردەوە، ئەگەرچی بە فەرمی لە بەغداوە دەرهێنانی کارتی نیشتمانی وەستاوە، بەڵام چەند مامەڵەیەکی هاووڵاتییان هەیە ڕایی دەکەن، گوتیشی: "ئێستا لە فەرمانگەکانی ئێمە تەنها مامەڵەی وێنەی تۆمار (صورة قيد) بۆ مامەڵەی (هاوسەرگیری و وەفات و قەسام شەڕعی) دەکەین، کارتی نیشتمانی مامەڵەی وەرناگیرێت، تەنها ئەوی کارتەکەی مابێت وەری بگرێتەوە".
ئەوەشی خستە روو، فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانی هەرکات دەستیان بەکار کردەوە، ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەنەوە بۆ ئەوەی بێن خۆیان تۆمار بکەن.
باسنيوز
