وەزارەتی تەندروستی داوایەک ئاراستەی چاکبووان لە پەتای کۆرۆنا دەکات

وەزارەتی تەندروستی داوایەک ئاراستەی چاکبووان لە پەتای کۆرۆنا دەکات
وەزرەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕوو بەو هاووڵاتییە تووشبوانەی لە پەتای کۆرۆرنا چاک بوونەتەوە، داوا دەکات پلازمای خوێنیان بەو نەخۆشانە ببەخشن کە پێویستیانە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: "تکایە ئەوانەی چاک بوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕ کردووە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما".

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:



هاووڵاتیانی بەڕێز...

یەکێک لە ھێڵەکانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID19) بریتییە لە وەرگرتنی پلازمای خوێنێ کەسێکی چاکبووەوە لەم نەخۆشییە، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشەکان بە توندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تکایە ئەوانەی چاک بوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕ کردووە بە سەر یەکەم ڕۆژی دەستنیشانکردنی نەخوشیەکە، سەردانی سەنتەرەکانی بانکی خوێن بکەن بو بەخشینی پلازما.

ئەم بەخشینە خزمەتێکی مرۆڤدۆستی و خێرێکی گەورە تۆمار دەکەن.

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

15 تەمموز 2020









باسنيوز




Top