بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی: لە هەندێك شوێن سوپای عێراق هێلی ٣٦ی بڕیوە
ئه‌كره‌م ساڵح، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی رايگەیاند: "به گشتی هه‌فته‌یه‌كه هێزه عێراقییه‌كان له دیاله و ناوچه كوردستانییه‌كان به هه‌ماهه‌نگیی دژە تیرۆری سلێمانی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان دەست پێكردووە بە ناوی پاككردنەوەی ناوچه‌كه له داعش، به‌ڵام هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەكی سه‌ربازی نه‌بووه“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ”هێزه‌كانی عێراق له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕوو لە حه‌مرین بكەن، روویان له كوردستان كردووه، له زۆر ناوچه‌كه هاتوونەتە هێڵی ٣٦، ئه‌و هێڵه‌ی كه له سه‌رده‌می رژێمی عێراق هێڵی ته‌ماس بووه و له هه‌ندێك شوێن هێڵه‌كه‌شیان تێپەڕاندووە، له گوندی كارێز كه دوو كیلۆمه‌تر له كفری دوورە و له دوای ٢٠٠٣وە پۆلیسی هه‌رێمی كوردستانی لێ بووه، دوێنێ له ژێر فشار داوایان كرد ئه‌و بازگه‌یە راده‌ست بكرێت، به‌ڵام دواتر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره كه بازگه‌ی هاوبه‌شیان هه‌بێت".
بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی ڕوونی كردەوە كە "سوپای عێراق له ناوچەكانی (قۆری چا تا نزیكی قڵیشان و دوازدە ئیمام) هاتونه‌ته نێو هێڵی ٣٦ەوە، ”ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه ئاگادارین و به‌دواداچوونمان كردووه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگاداری ئه‌م رێككه‌وتنه نییه، ئه‌مه له نێوان دژه تیرۆری سلێمانی و هێزه عێراقییه‌كان كراوە".
دووپاتیشی كردەوە كە داعش له‌م ناوچانه نه‌بووه تا پێویست بە ئۆپەراسیۆنێكی لەم شێوەیە بكات، بۆیە ”خه‌ڵكی كفری زۆر نیگه‌رانه و نزیكن لێیانه‌وه، ئه‌مه‌ش بێ متمانه‌یی دروستكردووه“.
هەر لەمبارەیەوە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ رای گەیاند كە وەزارەتەكانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاگاداری ئەو ڕێككەوتنە نییە كە لە نێوان دژە تیرۆری سلێمانی و هێزەكانی عێراق كراوە و گوتی: ”وەزیری پێشمەرگە ئەمەی پێ‌ناخۆش بووە“.
هێڵی ٣٦، مەبەست لێی ناوچەی دژە فڕینە كە لە دوای ڕاپەڕین و پاشان كۆڕەوی خەڵكی كوردستان لە مانگی نیسانی ١٩٩١، لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە بە بڕیاری ژمارە ٦٨٨ دەركرا و بەپێی بڕیارەكە، هێزەكانی عێراق ناچار كران بۆ بەشی باشووری هێڵی ٣٦ی (پانیی نیوەی باكووری گۆی زەوی) بكشێنەوە.
باسنيوز
