پشدەر.. ئەسپێک منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ دەکوژێت
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.7.15 تەرمی منداڵێکی تەمەن 11 ساڵ (کوڕ) بەناوی (ھـ . ئـ) کە دانیشتووی گوندی (سپێرۆ)ی سنووری شارەدێی "ژاراوە"ی سەر بە قەزای پشدەرە، گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ".
گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکاری منداڵەکە کە لە بناری قەندیل مەڕدارن، کوڕەکەیان ویستوویەتی ئەسپەکەیان ڕابکێشێ و دواتر ئەو گوریسەی بە هەوساری ئەسپەکەوە بووە لەدەستی منداڵەکە گیر بووە و ئەسپەکەش ڕای کێشاوە و بەو ھۆیەشەوە منداڵەکە گیانی لەدەست داوە".
باسی لەوەش کرد: "ئێستا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
باسنیوز
