سێ لیژنەی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوە دان
لە کاتژمیر 10ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 2020.7.15ەوە ھەر سێ لیژنەکە لە کۆ بوونەوە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی ھاوبەش لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکان و ئەو سێ لیژنەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە ناوچە سنوورییەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی لە ئەندامانی سێ لیژنەی "پێشمەرگە، پەیوەندییەکانی دەرەوە و ڕەوەندی کوردستانی و لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومنە خۆجێیەکان" پێکهاتوون.
گوتیشی: "ئەو سێ لیژنەیە ئەمڕۆ چوارشەممە راپۆرتی ھاوبەش ئامادە دەکەن و دواتر بە دەنگدانی لیژنەکان راپۆرتەکە یەکلایی دەکەنەوە و دەیدەنە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان".
ھەر بەپێی زانیارییەکان دوای رادەستکردنی راپۆرتی ھاوبەش، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیار لەبارەی دۆخی ناوچە سنوورییەکان دەدات.
لە راپۆرتەدا ھۆکاری ئاڵۆزییەکان و چارەسەر و داوای قەرەبووش خراوەتە روو.
باسنیوز
