بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە: دژە تیرۆری سلێمانی لەگەڵ هێزە عێراقییەكان ڕێككەوتنیان كردووە
سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە داوەر كە لەم چەند ڕۆژەدا هێزەكانی عێراق ئۆپەراسیۆنێكیان لە چەند ناوچەیەكی كوردنشینی سنووری دیالە دەست پێكردووە، ”وەكوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێمە نەكراوە و ئاگامان لێی نییه. وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ش هیچ ئاگاداری ئه‌و ئۆپراسیۆنه نه‌بووه، پێشتریش په‌یوه‌ندیمان پێوه نه‌كراوه كه ئۆپەراسیۆنێك له‌م شوێنانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێك له‌و شوێنانه ده‌كه‌ونه ئه‌و ناوچانه‌ی نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یان ناوچه‌ی كوردنشینن، من خۆم له‌گه‌ڵ كاك شۆڕش ئیسماعیلی وه‌زیری پێشمه‌رگه دوێنێ باسمان كرد، ئه‌ویش ئاگای لێنه‌بوە، واته وه‌زیری پێشمه‌رگه كه خۆی ئه‌ندامێكی یه‌كێتییە و كادیری مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حزبەیە، به‌داخه‌وه ئاگادار نه‌بووه“.
سەربەست لەزگین ئاشكرای كرد كە ”هه‌ندێك هێزی دژه تیرۆری سلێمانی به‌شدارییان له‌و ئۆپەراسیۆنەدا كردووە و ڕێكه‌وتنیان كردووه كه پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراقی به‌شدار بن له‌و ئۆپەراسیۆنه، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ ئاگاداری ئه‌و ئیشه نه‌بووه و نه‌ده‌بوو هێزه‌كانی دژه تیرۆری سلێمانی بێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و بێ وه‌زیری پێشمه‌رگه كه له خۆیانه، به‌شداریی ئه‌و ئۆپەراسیۆنە بكه‌ن، ده‌بوو وه‌زیر ئاگادار بووایه“.
بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە هەروەها ڕوونی كردەوە كە فەرماندەی هێزەكانی حەفتای پێشمەرگەش بە وەزیری پێشمەرگەیان ڕاگەیاندووە كە ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەكە نین و بەبێ زانیاریی ئەوانیش كراوە، ”دیارە هه‌ندێك خه‌ڵكیتر له ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌یان كردووە و ئه‌و ڕێكه‌وتنه كراوه كه ئه‌و ئۆپەراسیۆنه پێكه‌وه بكه‌ن".
سەربەست لەزگین لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ بەشی كوردیی (دەنگی ئەمریكا) گوتوویەتی: ”دەبوایە هه‌م حكوومه‌تی عێراق، هەم هێزه‌كانی عێراق ئه‌گه‌ر بیانویستبایه ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌ش بكه‌ن، یه‌كه‌مجار په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وە بكه‌ن، بەڵام دیاره ئه‌وان په‌یوه‌ندییان به هه‌ندێك كه‌س كردووه كه ده‌كرێت پایه‌ی حزبییان هه‌بێت و له ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ئه‌و به‌شدارییه كراوه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق خۆی ڕای گەیاند كه به‌تالیۆنێكی دژه تیرۆری سلێمانی له‌گه‌ڵمان به‌شداره له‌و ئۆپەراسیۆنەدا“.
هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئه‌و هێزانه‌ی عێراق، ”نیازی مانه‌وه‌یان هه‌یه له‌و ناوچانه، دیارە ده‌یانه‌وێت جێگیر بن له ناوچه‌ی كارێز و ڕێگای نزیكی خورماتوو تا ده‌گاته جه‌باره و ئه‌و شوێنانه، هه‌ندێك ده‌یانه‌وێت خاڵی نوێ دابنێن. ئێمه وه‌كوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاگامان له‌و كاره نییه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان كردووه و ئه‌و ئۆپەراسیۆنه‌یان ئه‌نجام داوه، خۆیان به‌رپرسن هه‌ر شتێك ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه یاخود هه‌ر شوێنێك هێزه‌كانی عێراقی لێبێت و جێگیر ببن، ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌م ئیشه‌یان كردووه".
دووپاتیشی كردووەتەوە كە جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە، دژە تیرۆری سلێمانی بەبێ ئاگاداركردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، ئەم ڕێككەوتنەی كردووە، ”واتە ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی خۆیان ته‌حه‌مولی به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن و ئێستاش په‌یوه‌ندی ده‌كه‌ن كه ئه‌وه عێراق هاتووه و جێگیر ده‌بێت و خاڵی تازه داده‌نێن، پێویسته په‌یوه‌ندی به به‌غداده‌وه بكه‌ن، ئه‌و داوایانه له ئێمه ده‌كه‌ن".
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە نەیشاردۆتەوە كە ئه‌و ناوچه‌یه‌ی هێزەكەی عێراق دەیەوێت تێیدا جێگیر ببێت، ناوچه‌یه‌كی زۆر گرنگه و له ڕووی ئابوورییەوە گرنگیی خۆی هه‌یه، ”به‌داخه‌وه ده‌بووایه هه‌رچی هێزی باشه و ته‌رتیباتی باشە له ڕووی عه‌سكه‌رییه‌وه له‌و ناوچانه‌دا بكرایه، به‌ڵام دیاره وه‌كوو پێویست نییه و له‌و ناوچه‌یه بۆشایی زۆر هه‌یه، عێراقیش به بیانووی ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆشاییان هه‌یه، ده‌یانه‌وێت هێز جێگیر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش لێپرسراویه‌تییه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌ر براده‌رانی سلێمانی، ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیار و هه‌نگاوی ناڕه‌وا ده‌ده‌ن و كاری ناڕه‌وا ده‌كه‌ن. دیارە ئەوان پێكه‌وه به‌رنامه‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كه‌یان داناوه و به‌شداریش بوون له‌گه‌ڵیاندا، له ڕاگه‌یاندن باسكراوه، واته ناشاردرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه ده‌بینن شته‌كه ڕه‌نگه به زیانێكیتر ته‌واو ده‌بێت یان ده‌بێته ئه‌وه‌ی هه‌ندێك هێزی عێراقی به ته‌واوی جێگیر ببن له هه‌ندێك شوێنی نوێ له‌و ناوچانه، ڕه‌نگه ناڕه‌حه‌تیش بن، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان ته‌حه‌موولی ئه‌م به‌رپرسیاریه‌تییه ده‌كه‌ن".
پێشتر شەماڵ عەبدولرەحمان، لێپرسراوی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی كولەجۆ كە سەر بە ئاسایشی گەرمیانە، بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند، هێزەكانی دژە تیرۆر، لەگەڵ سوپا و هێزەكانی عێراق دان، بەڵام ”هێزە عێراقییەكان نیازیان خراپە“.
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”ئەمڕۆ هێزەكانی دژە تیرۆر گەڕاونەتەوە بۆ سلێمانی و گەرمیان“.
جێگەی باسە مەبەست لە دژە تیرۆری سلێمانی، دژە تیرۆری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە ژێر فەرمانی لاهوور جەنگی، یەكێك لە سەرانی خیانەتی ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧ی نێو حزبەكەدایە.
باسنيوز
