له‌ هه‌ولێر تا ئێستا كاره‌باى 482 شوێن به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕاوه‌

له‌ هه‌ولێر تا ئێستا كاره‌باى 482 شوێن به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕاوه‌
بەڕێوەبەری بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە ھەولێر ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا كاره‌باى 482 شوێن به‌هۆى سه‌رپێچییه‌وه‌ بڕاوه‌.

حەکیم ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە ھەولێر ڕاى گه‌یاند: "دوای بڵاوبوونەوەی په‌تاى کۆرۆنا کارەکانمان ڕاگرت، بەڵام ئێستا دەستمان پێ کردووەتەوە".

گوتیشی: "لە سنووری ھەولێر لە ڕێگەی دوو تیمەوە بڕینی سەرپێچییەکان بەردەوامە، کە یەکیان لە ناو سەنتەری شاری ھەولێرە و تیمەکەی دیکەش لە سنووری قەزای دەشتی ھەولێرە".

لەبارەی ژمارەی ئەو شوێنانەی گەڕاون دەرکەوتووە سەرپێچییان کردووە، گوتی: "هه‌زار و 250 شوێن گەڕاوین، لەو ژمارەیە 482 شوێن سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی کارەباکەیان بڕاوە و سزای ماددیش دراون".














باسنیوز



Top