بۆ یەكەمین جارە هێزی مارێنزی ئەڵمانی، میدالیاو رێزلێنانی بە پاڵەوان و شاخەوانێكی كورد بەخشرا
میرزا محەمەد، شاخەوانی گرووپی "دەنگ و ڕەنگی كوردستان" ناسراو بە (پاڵەوانی شاخەكان) یەكێكە لە شاخەوانانی دانیشتووی دەڤەری سۆران، سەركێشیی مەترسیدار بەناو شاخەكاندا دەكات و بەو كارانەی خەڵكی سەرسام كردووە، رایگەیاند " لەم دوایانەدا چەند ئەفسەرو سەربازێكی هێزی مارنزی ئەڵمانیا، لەگەشتە شاخەوانیەكان لەگەڵمان بەشداربوون و سەرسامی خۆیان دەربڕی بەتواناكانم لەسەركەوتنم بەسەر لوتكەو شوێنە مەترسیدارەكان".
ئەوەشی خستە ڕوو: "بەهۆی سەركێشیەكانم لەلایەن فەرماندەی هێزی مارنزی ئەڵمانیا، میدالیاو رێزلێنانم پێبەخشرا، ئەوەش جێگەی شانازیە بۆم كە وەك شاخەوانێكی كوردی باشوری كوردستان، توانیوومە ئەم رێزلێنان و متمانەی هێزی مارنزی ئەڵمانیا بەدەست بهێنم.
