ئاسایشی حاجی ئۆمەران دەستبەسەر 25 کیلۆ زێڕدا دەگرێت

ئاسایشی حاجی ئۆمەران دەستبەسەر 25 کیلۆ زێڕدا دەگرێت
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە 25 کیلۆگرام زێڕدا گرتووە کە هەوڵدراوە بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی کوردستان.

لە راگەیێندراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی حاجی ئۆمەراندا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ی تەممووزی 2020 "لە چالاکییەکی بێوێنەدا و لەکاتی پشکنینی بارهەڵگرێکدا دەستمان بەسەر 21 پارچە زێڕدا گرتووە، کە دەکاتە 25 کیلۆ و 400 گرام".

هەر لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، زێڕەکە لەناو چەکمەجەی بارهەڵگرێکی عێراقیدا حەشاردرابوو، هەوڵدرابوو بەشێوەی نایاسایی و بە قاچاخ بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، لەدوای دەستبەسەرداگرتن پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی بەشی یاسایی گومرگی حاجی ئۆمەران کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و گومرگی.









رووداو
Top