ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: 174 شوێنی دیکەمان داخست

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر: 174 شوێنی دیکەمان داخست
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، 174 شوێن لە ماوەی یەک هەفتەدا لە سنووری 10 قایمقامیەتی پارێزگاکە لەلایەن لیژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخراون، هۆکارەکەشی پابەندنەبوونیان بووە بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان و کاسبکاران دەکات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماسک ببەستن و دەستکێش لەدەستکەن، بۆئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی خەڵکی شارەکە پارێزراوبێت.

لە سنووری پارێزگای هەولێر، تاوەکو ئێستا دوو هەزار و 443 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 672 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و 54 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی کوردستانیش نۆ هەزار و 695 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە پێنج هەزار و 324 کەسیان چاکبوونەتەوە و 340 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.









رووداو
Top