زانیاری لەبارەی دۆخی کارەبای هەولێر ئاشکرا دەکرێت
حسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر ڕايگەیاند: "دۆخی کارەبا لە هەولێر باشە، ئێستا تێکڕای پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا 14 کاتژمێرە، لەم کاتەدا بەرهەمی کارەبای هەولێر هەزار مێگاواتە، هاوینی پار بەرهەمی کارەبای زیاترمان وەردەگرت دەگەیشتە هەزار و 200 مێگاوات".
گوتیشی: "لەو 150 مێگاوات کارەبایەی وێستگەی خەبات، 41%ی بەر هەولێر دەکەوێت و سەعاتێکی تر کارەباش زیاد دەبێت، ئەو کاتە دەبێتە 15 کاتژمێر".
ڕوونیشیکردەوە، ئێستا خواست لەسەر کارەبا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما زۆرە و بەرهەمی کارەباش زۆر زیادی نەکردووە، گوتیشی: "ئەگەر وێستگەی خەبات بە تەواوی بکەوێتەگەڕ ئەوکات کارەبا باشتر دەبێ".
حسێن حەمەد، جەختی کردەوە، کە بەردەوامن لە هەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبا، بەڵام بەهۆی کۆڕۆنا توند نین، ئەویش بۆ ئەوەی قەڵەباڵغی لە فەرمانگەکانی کارەبا زیاتر نەبێ.
باسنيوز
