لە غازی عەنتاب 33 ئەندامی هەدەپە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر كران
ئاژانسی (سپوتنك) لەمبارەوە بڵاوی كردووەتەوە، لەسەر داوای داواكاری گشتیی غازی عەنتاب، هێزەكانی پۆلیس ئۆپەراسیۆنێكی فراوانیان بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی هەدەپە دەست پێ كرد و ٣٣ ئەندامی هەدەپە دەستگیر كران كە لەناویادا مووسا ئایدن بەرپرسی لقی هەدەپە لە غازی عەنتاب هەیە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی (سپوتنیك)، داواكاری گشتیی غازی عەنتاب تۆمەتی تیرۆرستی داوەتە پاڵ ئەو ئەندامانەی هەدەپە و تۆمەتباری كردوون بەوەی بەنهێنی ئەندامی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK)ن.
ئۆپەراسیۆنەكە لە ٢٧ شوێنی عەنتاب ئەنجام دراوە، جگە لەوەی بەشێكی زۆری دەستگیرکراوان ئەندامی ئاسایین و هاوکات کەسانی وەک پارێزەر و موختاریشی تێدایە.
باسنيوز
