مامۆستایەکی زانکۆ: پڕۆژە ستراتیژییەكانی حكوومەت سەرەتایەكی گرنگە بۆ هەڵسانەوەی ئابووریی كوردستان
د. په‌روێز ڕه‌حیم قادر، مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، ڕايگەیاند: "حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان ڕاناوه‌ستێت له‌وه‌ی کە به‌غدا پاره ده‌نێرێت، یان نا، ئه‌وه‌ی كرا زۆر گرنگ بوو و هەنگاوێكی دڵخۆشكەر بوو به ئاراسته‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی ئابووریی هەرێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی و خسته‌ڕووی كارگه‌ی وێستگه‌ی هه‌ڵمیی خه‌بات، حكوومه‌ت له نێوان دوو بژارەی قورسدایه، یه‌كه‌م یان سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان راده‌گرێت به‌هۆی قه‌یرانی دارایی، یان رێگای دووه‌م كه هه‌ڵی بژاردووه، ئه‌ویش ههوڵدانە بۆ كاراكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان و ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی نوێش نه‌كات، پرۆژه نیوه‌چڵه‌كان ته‌واو بكات، ئه‌مه جێگای دڵخۆشییه".
ڕوونیشی كردەوە كە دەست پێكردنەوەی ئەم پڕۆژانە سه‌ره‌تایه‌كی زۆر باشن، چونكە ”له‌لایه‌ك له ئاستی ناوخۆدا پرۆژه‌ی ستراتیژی دەكرێت، لە لایه‌كه‌ی دیكەوە كه عێراقه به ده‌وڵه‌ت و به قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه هەوڵدەدات، كەچی هه‌موو شته‌كانی وه‌ستاندووه و نه‌یتوانیوە وه‌ك هەرێمی كوردستان پرۆژه‌ی ستراتیژی ئه‌نجام بدات و به زۆر مووچه‌ی پێ دابین دەكرێت، ئەویش پاش خۆدزینەوەی لە ناردنی بەشە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان".
ئەو مامۆستایەی زانکۆ ڕاشیگەیاند: ”ئەم هەوڵانەی حکوومەت ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یە كه په‌ره‌پێدان و ئابووریی هەرێمی كوردستان بنه‌مای هه‌بووه، ڕاسته مووچه گرنگه و مافه، به‌ڵام به راستی به‌شێكی دیكه گرنگیدان به پرۆژه‌كان باره‌كه سووكتر ده‌كات و ئه‌مه دووباره یارمه‌تیی بازاڕ ده‌دات کە له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه رێگا له داته‌پینی ئابووری دەگرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی ئابووری، لهمبارەشەوە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان هه‌وڵی باشی داوه".
د. پەروێز ڕەحیم قادر ده‌شڵێت: "گرنگه پرۆژه ناوخۆییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت و قه‌رزه‌كانی حكوومه‌ت وهربگیردرێنهوه".
باسنيوز
