له سه‌یدسادق ئافره‌تێك به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14/7/2020، قایمقامیه‌تى قه‌زاى سه‌یدسادق ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و، تێیدا هاتووه: "له سه‌یدسادق ئافره‌تێك ى ته‌مه‌ن 43 ساڵ به‌هۆى كۆرۆناوه گیانى له‌ده‌ست دا، ئه‌مه‌ش 15یه‌مین حاڵەتی گیانله‌ده‌ستدانه به کۆرۆنا له سه‌یدسادق".
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "پاش پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو، داواکارین له هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییه تەندروستییه‌كان بن و خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن".
باسنيوز
