په‌رله‌مانتارێک:حكوومەت زۆر جددیە لە خزمەتکردنی گەلی کوردستان
گولیزار ڕه‌شید، جێگرى سەرۆکی لێژنه‌ى سامانه سرووشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان ڕايگه‌یاند، کابینەی نۆیەمی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو تەحەدییاتەى ڕووبه‌ڕووى بووەته‌وه، به‌ڵام هێشتا له هه‌وڵى جدییه بۆ بووژاندنه‌وه هەرێمی کوردستان و خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان.
گولیزار رەشید، کە ئەندامی فراکسیۆنی پارتییە، دانانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەترسیی سلێمانی و بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات لە هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گرنگ و مایەی دڵخۆشیی گەلی کوردستان دادەنێت.
ئەو پەرلەمانتارە هەروەها رایگەیاند، ئەو دوو پرۆژەیە دەری دەخەن، کە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر جدییه له كاره‌كانى و خزمه‌تى زۆری هاووڵاتیانى كوردستان بکات.
باسنيوز
