لە پردێ ئاگر لە نانەواخانەیەک کەوتەوە و خاوەنەکه‌شی سووتا

لە پردێ ئاگر لە نانەواخانەیەک کەوتەوە و خاوەنەکه‌شی سووتا
ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکووک، ئاگر لە نانەواخانەیەک کەوتەوە و خاوەنەکەشی سووتاوە.

لەمبارەوە نەقیب قەیس عەبدولڕەزاق، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای کەرکووک، ڕايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە ۱٤/٧/٢٠٢٠ لە ناحیەی پردێ و بە دیاریکراوی لە بەرامبەر فەرمانگەی دادنووسی ناحیەکە، ئاگر لەناو نانەواخانەیەک کەوتووەتەوە و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان ئاکرەکە کۆنتروڵ بکەن".

ئاماژەی بەوەش کرد: "هێشتا هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرە نەزاندراوە، بەڵام خاوەنی نانەواخانەکە سووتاوە و بە مەستی چارەسەرکردنی گەیەندرایە نەخۆشخانە".












باسنيوز



Top