بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی وێستگەی کارەبای خەبات بەگەڕ دەخرێت

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی وێستگەی کارەبای خەبات بەگەڕ دەخرێت


بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێستگەیەکی کارەبا لە شارۆچکەی خەبات لە سنووری پارێزگای هەولێر، بەگەڕ دەخرێت.

بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14-7-2020، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، وێستگەکە بەگەڕ بخرێت.

ئەو وێستگە نوێیەی کارەبا لە شارۆچکەی خەبات، وێستگەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبای هەڵمییە.

پێشتریش لە سەرەتای ئەم هەفتەیە (رۆژی شەممە 11-7-2020)، مەسرور بارزانی بەردی بناغەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دانا، کە 146 کیلۆمەتر درێژە و بە تەواوبوونی، قەرەباڵغی و رووداوەکانی هاتوچۆ لە سلێمانی کەم دەکاتەوە.









باسنيوز
Top